AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢١ ١٠:٣٥

غەریب ئابادی ڕایگەیاند

کاردانەوەی ئێران بە بەخشینی نۆبێلی ئاشتی بە ئامادەبوونی سەرکردەی کۆمەڵە

کاردانەوەی ئێران بە بەخشینی نۆبێلی ئاشتی بە ئامادەبوونی سەرکردەی کۆمەڵە

سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران کاردانەوەی تۆندی بە بەخشینی نۆبێلی ئاشتی بە ئامادەبوونی سەرکردەی کۆمەڵە نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی دایە بەخشینی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی ساڵی 2023 بە ئامادەبوونی عەبدوڵڵا موهتەدی ، سەرکردەی گرووپی کۆمەڵە لەو ڕێوڕەسمەدا.

غەریب ئابادی نووسی: ئەگەرچی هیچ بایەخێک بۆ پڕۆژەی خەڵاتی سیاسی ئاشتی نۆبێل نەماوە بە پێدانی زە جەنایەتکارانی وەکوو بەگین، ڕابین و پرێز، بەڵام بەشداری عەبدوڵا موهتەدی ، سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی بەخشینی ئەم خەڵاتە بە نەرگێس موحەمەدی ، چییەتی ئەم پرۆژەیەو خەڵات وەرگرانی زیاتر نیشان دا.

News ID 48318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha